پەرلەمانتارانی ی.ن.ك: كوڕە جاش خوێنپیسی لەباوانیەوە بۆ ماوەتەوە
پەرلەمانتارانی كەركوكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنەكە دەدەنەوە و دەڵێن: كوڕە جاش خوێنپیسی لەباوانیەوە بۆ ماوەتەوە!!
بەشاخەوان عەبدوڵا دەڵێن، مێژوو پیسێكی دەم پیسی كوڕە جاش، دەیەوێت دەریایەك لە سەربەرزی و شكۆ بە وشە بۆگەنەكانی پیس بكات.
پەرلەمانتارانی كەركوكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەناونیشانی بۆ "كوڕە جاشێك!" پەیامێكیان لەبارەی شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، مێژوو پیسێكی دەم پیسی كوڕە جاش، دەیەوێت دەریایەك لە سەربەرزی و شكۆ بە وشە بۆگەنەكانی پیس بكات!.
پەرلەمانتارانی كەركوكی یەكێتی رایانگەیاندووە، با ئەو كوڕە جاشە زۆر باش بزانێت؛ ئەو كەسەی لە كەركوك خوێنی بەخشی پارێزەری كەركوكییەكان و پێشمەرگەیە و چەندین جار خوێنی پاكی لەپێناو كەركوك و كوردستاندا رشتووە، نەك وەك تۆ كە خەسڵەتی خوێنپیسیت رێك لە باوانەوە بۆ ماوەتەوە!.
تۆیەك كە قەبارەی جەماوەریت سفرە و دوو خولە وەك مشەخۆر لەسەر پشتی دەنگی هاوسەنگەرەكانت دەكرێیتە پەرلەمانتار، چۆن شەرم ناكەیت؟.
پەرلەمانتارانی یەكێتی بە شاخەوان عەبدوڵا دەڵێن، هەر دەرەنجامی هەبوونی نوێنەری ئاستنزمی وەك تۆشە كە حزبەكەت لە بەغداد هێندە زەلیل بووە و كاندیدەكەی بۆ سەرۆكی كۆمار تەنها 16 دەنگی شەرمەزاركەر دەهێنێت.