هاتووچۆی ڕاپەڕین هەڵوێستێكی توندی وەرگرتووە، بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلانەی سەرپێچی یاساكانی هاتووچۆ دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا بازگەی كاتیی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دابنێت، بە مەبەستی لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی كە سەرپێچی ڕێنمایی و یاساكانی هاتووچۆ دەكەن. لەم چوارچێوەیەشدا بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و چەسپاندنی یاسا، ڕێكاری نوێ دژ بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسكیل و هەموو جۆرە سەرپێچییەكان پەیڕەو دەكات