بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ڕایدەگەیەنێت، كە یارمەتیدەرێكی سەرەكی دەبن بۆ سەرخستنی حكومەتە نوێیەكە.
هەر لە پەیامەكەیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئكیدی لەوە كردەوە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بتوانێت حكومەتێكی بەتوانا و گشتگیر پێكبهێنێت. مەبەست لەمەش بەشداریپێكردنی هەموو لایەنەكانە بە جۆرێك كە حكومەتەكە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی پێكهاتەكانی عیراق بكات.
لە بەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە كە هاوكاری ئەو حكومەتە دەبن تا عیراق لەو قەیرانە ئابووری و ئەمنییانە دەرباز بكات كە ڕووبەڕووی بووەتەوە، لە كۆتایشدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەكردووە كە پشتیوانی لە حكومەتە نوێیەكە دەكەن و بەردەوام دەبن لە هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگییەكان لە بەرژەوەندیی گەلەكەماندا.