بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كۆببێتەوە و تێیدا تاوتوێی كابینەی وەزاری بكرێت.
عەباس موسەوی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بەمەبەستی تاوتوێكردنی كابینەی وەزاری، كۆدەبێتەوە.
دوای چەندین كۆبوونەوە و دواخستنی، ئێوارەی رۆژی رابردوو، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە لە كۆشكی حكومی لە بەغداد كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا عەلی فالح كازم زەیدی وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق دیاریكرا. دوای راگەیەندراوی چوارچێوەكە، نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومی راسپاردنی بۆ عەلی زەیدی دەركرد. بەپێی دەستوور، ئێستا عەلی زەیدی 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی كابینە وەزارییەكەی پێكبهێنێت و پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بكات.