ئیمانوێڵ ماكرۆن سەبارەت بە گەرووی هورمز گفتووگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران دەكات

عیراق 10:58 AM - 2026/04/28

ئیمانوێڵ ماكرۆن،سەرۆكی فەڕەنسا،لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ ئەندۆرا، بەڵێنیدا لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران پەیوەندی بكات بۆچارەسەركردنی هۆكاری بنەڕەتی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و هەوڵدان بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز.
سەرۆكی فەرەنسا وتیشی، هەوڵدەدەم بڕوا بە سەرۆك ترەمپ بهێنم كە گرنگە هاتووچۆ بەهەردوو ئاراستەكەدا بكرێتەوە بۆئەوەی رێگە بدرێت  غاز و نەوت و كاڵاكان بەناو گەرووەكەدا تێپەڕن.
وتیشی ئاستەنگەكانی هورمز كاریگەری  لەسەر ئابوری جیهان هەیە و ئێمە هاوپەیمانێتییەكمان پێكهێناوە تایبەت بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری و هێوركردنەوەی دۆخەكە ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ ئەوەی پیشانی بدەین، كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لەكردنەوەی رێگا ئاوییەكە دەكات، بۆیە هیوادارم  بتوانین لە چەند رۆژی داهاتوودا لایەنە پەیوەندیدارەكانی تریش رازی بكەین بەوەی هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ  پەیوەندیكردن لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران بۆ كۆتایهێانن بەو دۆخە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو