باڵەخانەیەكی تەواونەكراو لە کەرکوک ژمارەیەك كرێكاری كردە قوربانی

کوردستان 11:14 AM - 2026/04/28

لە باڵەخانەیەكی تەواونەكراوی گەڕەكی وەحدەی كەركوك كاریان دەكرد، بنمیچی باڵەخانەكە بەسەریاندا ڕووخا و كرێكارێك گیانی لەدەستدا و 9 كرێكاریش برینداربوون.

بەوتەی عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بۆ گەلی كوردستان، باڵەخانەكە لە سەرەتای درووستكردنیدا بووە، لە كاتی تێكردنی چیمەنتۆ بۆ سەقفی باڵەخانەكە هەرەسی هێناوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی كرێكارێك و  برینداربوونی 9 كرێكاری تر، بەشێك لە كرێكارەكانیش خەڵكی دەرەوەی كەركوكن.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك وتیشی، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەكرێت یەكێك لە بریندارەكان برینەكەی قورسە و ئەوانی تر بە سووكی برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو