جێگری سەرۆکی هەرێم هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی
نووسەرو رۆشنبیر فاروق رەفیق دەردەبڕێت
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیر و توێژەری بواری فەلسەفە (فاروق ڕەفیق)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کوسوکاری و تەواوی نووسەران و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم، داواکارم لە خوای مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و ئازیزانی ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٢٨