وەزارەتی نەوت:بە گەڕخستنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

عیراق 11:12 AM - 2026/04/29

وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، بەگەڕخستنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور-جەیهان لەقۆناغی كۆتاییدایە، بەتوانای كاركردن لە 600 هەزار بەرمیلەوە لە رۆژێكدا دەستپێدەكات و دەگاتە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل. 

 وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەگەڕخستنەوەی بۆری هەناردەكردنی نەوتی خاوی فیشخابور – جەیهان گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو، دووپاتیشیكردەوە ئامانجی پڕۆژەكە بەرزكردنەوەی توانای هەناردەكردنی وڵاتە، وەزارەتەكە هۆكاری دواكەوتنی كاركردنیشی بۆ رێكارە تەكنیكییەكان گەڕاندەوە.

ساحیب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بەرۆژنامەی رەسمی سەباحی ڕاگەیاندووە، بۆرییەكە تووشی هیچ كێشەیەكی جەوهەری نەبووە، بەڵام بۆ ماوەیەكی زۆر پشتگوێخراوەو لەكاتی داگیركاریی داعشدا زیانی بەركەوتووە، ئەمەش پێویستی بە پشكنینی هەمەلایەنە و چاككردنەوەی هەبوو. 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، ئێستا كارەكان تایبەتە بەپشكنینی هایدرۆستاتیكی بەشی كۆتایی و گۆڕینی پەمپەكان بۆ دڵنیابوون لە كاركردنی بەپارێزراوی.
 وتیشی، بۆرییەكە بەتوانای كاركردن لە 600 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا دەستپێدەكات و دەگاتە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەناردەكردن و سەقامگیری دابینكردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو