بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچی دوایی د. فارووق رەفیق هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد

کوردستان 08:14 PM - 2026/04/28


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر فارووق رەفیق، نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە خەمێکی گەورەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر فارووق رەفیق، نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە خەمێکی گەورەیە.

سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەواڵی کۆچی دوایی د. فارووق رەفیق، هەموویانی بە قووڵی نیگەران کردووە. بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو ڕۆشنبیرانی سلێمانی و کوردستان دەکەین".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی جەختی کردەوە کە خۆیان بە هاوبەشی خەمی کەسوکار و دۆستانی کۆچکردوو دەزانن. دکتۆر فارووق رەفیق وەک یەکێک لە نووسەر و ڕووناکبیرە دیارەکانی کوردستان ناسرابوو کە جێپەنجەی لە کایەی فکری و ڕۆشنبیریدا دیار بوو.

لە کۆتاییدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوای خواست ڕۆحی دکتۆر فارووق شاد بێت و سەبووری بۆ هەموو لایەک بخوازێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە یادی ئەم ڕۆشنبیرە هەمیشە بە زیندوویی و بە خێر لە ناو کایەی فەرهەنگیی کوردستاندا دەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو