ئەنجومەنی پیران سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپی سەبارەت بە كوبا پووچەڵكردەوە

عیراق 10:17 AM - 2026/04/29

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، پڕۆژە یاسایەكی رەتكردەوە كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە پێشنیاركرابوو كە دەبوو  دۆناڵد ترەمپ كۆتایی بە گەمارۆكانی كوبا بهێنێت، ئەگەر رەزامەندی كۆنگرێس بەدەستبهێنێت.

ئەنجومەنی پیران بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەی دەسەڵاتەكانی جەنگی رەتكردەوە، دوای ئەوەی كۆمارییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەیان بەوەدا كە یاساكە لە رووی رێكارەوە نادروستە بەو پێیەی ئەمریكا  ئێستا سەرقاڵی شەڕی راستەوخۆ نییە لەگەڵ دوورگەی كاریبی.

ئەم دەنگە دەریدەخات كە چۆن كۆمارییەكان بەردەوامن لە پشتگیریكردنی دۆناڵد ترەمپ لەكاتێكدا هەنگاوی تاكلایەنە دەگرێتەبەر بۆ  تەئكیدكردنەوە لەسەر دەسەڵاتی ئەمریكا لە پرسە گەرمەكانی ناوچەكەدا لەوانە ڤەنزوێلا، ئێران و كوبا.

دیموكراتەكان چەندین جار پاڵپشتی دەنگدانی یاسادانانیان كردووە بە ئامانجی سنوورداركردنی توانای  ترەمپ بۆ جێگیركردنی هێزی سەربازی لەو ململانێیانەدا، بەڵام هیچیان سەركەوتوو نەبوون.

دەنگدانی رۆژی سێشەممە كە یەكەم دەنگدان بوو كە تایبەت بوو بە كوبا، ترەمپی پابەند دەكرد، كە هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە پێش دەستپێكردنی هەر هێرشێك بۆ سەر دوورگەكە، داوای رەزامەندی كۆنگرێس دەكات. 

ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە دوورگەی كاریبی لە مانگی یەكی  رابردووەوە ڕووبەڕووی قەیرانێكی توندی وزە بووەتەوە، ئەمەش دوای وەستاندنی دابینكردنی نەوت لە ڤەنزوێلاوە دوای ئەوەی ئەمریكا نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا دەستگیركرد و واشنتۆن كۆنترۆڵی فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلای كرد.ترەمپ لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاندبوو ، رەنگە ئیدارەكەی دوای یەكلایی بوونەوەی پرسی ئێران سەرنجی خۆی بخاتە سەر كوبا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو