فەڵەستینیەكان لە ناوچەی دێربەلاح لە ناوەڕاستی غەززە، بۆ یەكەمجار لەدوای شەڕی غەززە، دەنگ بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەدەن.
فەڵەستینییەكانی كەرتی رۆژئاواو ناوچەیەكی ناوەندی غەززە، بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا كرد، بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەكان كە بنكەكەی لە رامەڵایە، نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار كەس ناویان تۆماركراوە بۆ دەنگدان، هەروەها 70 هەزار كەسی تریش لە ناوچەی دێربەلاحی غەززە دەنگدەدەن.
لەوكاتەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریكا لەساڵی رابردوودا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، دانوستانە پچڕپچڕەكان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێشكەوتنێكی كەمیان بەدەستهێناوە.
وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی بە شێوەیەكی بەرفراوان پشتگیری لە گەڕانەوەی حوكمڕانی دەسەڵاتی فەلەستینو دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستین دەكەن كە پێكهاتووە لە غەززە، قودسی رۆژهەڵات و كەناری رۆژئاوا.