لەساڵیادی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێی دووجار شەھیدا، سەری رێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین.
بەشکۆدارییەوە یادی 52 ساڵەی قوربانی و شەهیدانی بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێ و بەتایبەتی زانكۆی سلێمانی لەئامێزی ئەو شارە خۆڕاگرە دەکەینەوە، بەئامانج گرتنی زانكۆو پەلاماردانی شاری قەڵادزێ کەڕژێمی پێشووی عیراق بەمەبەستی شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان ئەنجامیدا هەوڵێکی نەزۆک و بێئاکامی تریان بوو دژ بەویستی ئازادیخوازانەی میللەتەکەمان، سەرەنجام خۆڕاگرى و مانەوەو ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوەو شارستانی گەلەکەمان سەرکەوت و بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونە لەبەردەم ویستی ئازادیخوازی و دادپەروەری میللەتەکەماندا لەلاپەڕە ڕەشەکانی مێژوودا پێچرانەوە.
لهم یادهدا، دروودو سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی 1974 و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1982ی قەڵادزێی خۆڕاگرو سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان