بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراق.
بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی بەرەی تورکمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لەڕێی ئێوەشەوە ئاراستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
پەیوەندی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی تورکمانی پەیوەندییەکی کارا و زیندووە لە پێناو خزمەتی پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتەکەمان و دابینکردنی ماف و داخوازی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەسەر بنچینەی تەبایی و پێکەوەیی و هاوسەنگی.
یەکێتیی لەسەر رێچکەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی
سەرۆکی نەمر مام جەلال باوەڕی پتەوی بە بەشداری کاریگەری برایانی تورکمان و مسۆگەر کردنی مافەکانیان هەیە لە هەموو جومگەکانی حوکمڕانی کوردستان و عیراق و ئیدارەی خۆماڵی کەرکوکیش و ئەم پرەنسیپەش لەسەر دەستی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی برەو زیاتری پێدەدرێت لە پێناو خێر و خۆشی و پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و دابینکردنی مافەکانیان .
دووبارە پیرۆزە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان