کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو عایشە عومەر عوسمان دەردەبڕێت
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری خاتوو عایشە عومەر عوسمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عایشە عومەر عوسمان) خوشکی شەهیدی فەرماندە هاشم جیهازم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی