بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە

کوردستان 10:26 AM - 2026/04/25

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەڵێت، كۆمەڵێك میدیای دەستلەپشتدراوی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی دیموكرات بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك دەیانەوێت دەستە چەورەكەیان بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بسڕن.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە ئەو میدیایانە دیمەنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازییان بڵاوكردۆتەوە كە گوایا ئەمانە ئەو چەكانەن لەلایەن ئەمریكاوە نێردراون‌و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە، تەنها كەمێك شارەزایی سەربازیی پێویستە تا بزانرێت ئەو چەكانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەكەون ڕووسین و لەجۆری مووشەكی گرادن كە ئەمریكی نین .

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە بەشێكی تری ڕوونكردنەوەكەیدا تەئكیدی كردۆتەوە، نەك هەر چەند بارێكی گەورەی چەك، بەڵكو دەرزییەكیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت سەرۆكی حكومەت لێی بەرپرسە، ئەم سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە كە بووەتە پیشەی ڕۆژانەی سەرۆكی حكومەت و چواردەورەكەی، نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت‌ و سكانداڵی براكانی كە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكاوە لێكۆڵینەوەی لێدەكرێت‌و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریكا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو