زیندانیانی 1982 ی قەڵادزێ داوای چارەسەری یاسایی دۆسیەكانیان دەكەن

کوردستان 11:24 PM - 2026/04/24

لە یادی زیندانیانی رووداوی 24 ی چواری 1982 ی راپەڕینی شاری قەڵادزێدا، ژمارەیەك لەزیندانییان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا داوایان لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد، دۆسیەكانیان بەشێوەیەكی یاسایی چارەسەر بكرێت.
ئەو زیندانیانەی رووداوەكەی ساڵی 1982-ی قەڵادزێ، هەروەها داوایان كرد ڕەزامەندی پێویست لەسەر دۆسیەكانیان بۆ حكومەتی بەغداد بدرێت، بۆ ئەوەی وەك زیندانیانی سیاسی مافە یاساییەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت و دادپەروەری لە دۆسیەكانیاندا جێبەجێ بكرێت
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو