بەهۆی زۆری بارانبارینی ئەمساڵەوە، پاركی هەواری شار لەسلێمانی هێندەی تر بوژاوەتەوە و بەتەواوی سەوزپۆشبووە، ئەگەر چی بەردەوام هاووڵاتیان و گەشتیاران روویان لەم پاركە دەكرد، بەڵام ئەم دیمەنە جوان و دڵڕفێنەی ئێستای هێندەی تر بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و هاووڵاتیان رۆژانە ڕێژەیەكی زۆر لە گەشتیار لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی سلێمانی روو لەو پاركە دەكەن.