بە ئامانجی ڕاگرتنی لەهەولێرەوە هێرشی ئەلكترۆنی دەكرێتەسەر پەیج و ماڵپەڕی گەلی كوردستان

کوردستان 07:36 PM - 2026/04/24

بە ئامانجی ڕاگرتنی ، لەهەولێرەوە هێرشی ئەلیكترۆنی بەرفراوان دەكرێتەسەر پەیج و ماڵپەڕی كەناڵی گەلی كوردستان.  
بەپێی بەدواداچوونی تیمە تەكنیكیەكانمان لە 24 سەعاتی رابردووە لە هەولێرەوە  و لە رێگەی تۆڕێكی ئامانجدار و رێكخراوەوە، هێرشی ئەلیكترۆنی بەفراوان دەكرێتە سەر پەیج و وێبسایتی كەناڵی گەلی كوردستان،  ئەمە لەكاتێكدا لەماوەی رابردوودا بەهۆی  هێرشی رێكخراوی ئەلیكترۆنی كە لەهەولێرەوە دەكرێن ، چەندین پەیج و پەڕەی رەسمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە سلێمانی داخران كە پشتگیریان لە رای خەڵك و گەیاندنی دەنگیان دەكرد .
هاوكات لەچەند رۆژی رابردووداش گەلی كوردستان ئەوەی بڵاوكردەوە كە باڵی شكستخواردووی پارتی ، كە پاراستن سەرپەرشتی دەكات كادران و ئەندامانی خۆیان راسپاردووە كە لەڕێگای كۆمێنتی نەشیاو و ریپۆرتە دەنگەكانی سلێمانی كپبكەن 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو