پەرلەمانتارێك: یاسای خزمەتی ئاڵا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

کوردستان 03:58 PM - 2026/04/24

لە میانی دانیشتنەكانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق، خوێندنەوە بۆ یاسای خزمەتی ئاڵا (سەربازی زۆرە ملێ) كراوە، عیراق جددیانە هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی ئەم یاسایە دەنێت، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا ئەم یاسایە ئەگەر جێبەجێ بكرێت، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە؟

لە وەڵامدا پەرلەمانتارێك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، بێ دوو دڵی یاساكە هەموو عیراق دەگرێتەوە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام ئەم پەرلەمانتارە پێیوایە لە كاتی ئێستا مەحاڵە ئەم یاسایە پەسەند بكرێت، چونكە هەنگاوەكانی جێبەجێ كردنی ئاسان نابێت بۆ دەوڵەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو