پەیامی سەرۆك بافڵ لە یادی 52 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا

کوردستان 01:51 PM - 2026/04/24

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 52 ساڵەی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، بە شكۆوە یادی 52 ساڵەی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 44 ساڵەی راپەڕینی قەڵادزێ دەكەینەوە و سڵاوی ئەمەكداری و وەفا بۆ شەهیدان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان دەنێرین. 

یادكردنەوەی ئەو كارەساتانەی بەسەر نەتەوەكەماندا هاتوون، دەبێت ببێتە پاڵنەری ئێمە بۆ ئەوەی پێكەوە ژیانێكی شایستە بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و هاونیشتمانییانمان فەراهەم بكەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو