وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن و کاتی تاقیکردنەوەکاندا کرد

کوردستان 05:48 PM - 2026/04/23

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا هەمواركردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناكۆتاكان و پەیمانگەكان بڵاوكردەوە

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بكەنەوە كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و پەیمانگەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەكەم، پۆلەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە رۆژی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.
٢- تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە رۆژی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
٣- تاقیكردنەوەی كرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە رۆژی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.
٤- تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە رۆژی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.
٥- تایبەت بە تاقیكردنەوەی پەیمانگەكان:-
أ- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ خولی یەكەم لە رۆژی ٢٠٢٦/٥/٩ تاكو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
ب- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ خولی دووەم لە رۆژی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاكو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو