قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدوڵڵا گویل سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا کۆبووەوە

کوردستان 09:58 PM - 2026/04/22

قوباد تاڵەبانی:
خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا. دەستخۆشیم لێ کرد کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات.
بەڕێزیان وەبیری هێنایەوە کە پرۆسەی ئاشتی خەونێکی گەورەی سەرۆک مام جەلال بوو و بەردەوام لە دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەوڵی دەدا پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بە دوور لە شەڕ و توندوتیژی چارەسەر بکرێت.
ستایشی هەڵوێستی هەرێم و یەکێتی کرد لەبارەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران. هەروەها بەبۆنەی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوکیشەوە ستایشی سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی کرد کە کار دەکات بۆ قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەناو هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو