قوباد تاڵەبانی: سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ستایشی هەڵوێستی ژیرانە و بێ لایەنانەی هەرێمی کوردستانی کرد

کوردستان 07:47 PM - 2026/04/22

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە یانزەیەمین كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان، لەگەڵ ئێدی راما، سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا كۆبوەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، گفتوگۆیەکی بەسوودمان کرد لەبارەی چۆنییەتی کاری هاوبەش بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە بوارەکانی کولتووری و گەشتیاری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەلبانیادا.
سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا ستایشی هەڵوێستی ژیرانە و بێ لایەنانەی هەرێمی کوردستانی کرد لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران. قوباد تاڵەبانی دەڵێت، هەردوولامان هیوامان خواست ئەمریکا و ئێران لە قۆناغی ئاگربەستدا بتوانن کێشەکانی نێوانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە، سوپاسی سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا دەکەم بۆ بانگهێشتە ڕەسمییەكەی و بە شانازییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان هەردوو وڵاتدا سەردانی کۆماری ئەلبانیا دەکەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو