قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یۆرگۆس یێراپێتریتیس، وەزیری دەرەوەی یۆنان كۆبوەوە.

کوردستان 08:20 PM - 2026/04/22

قوباد تاڵەبانی: داوام لە وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و ئەسینا دەستپێبكات
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە یانزەیەمین كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان، لەگەڵ یۆرگۆس یێراپێتریتیس، وەزیری دەرەوەی یۆنان كۆبوەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لەگەڵ یۆرگۆس یێراپێتریتیس، وەزیری دەرەوەی یۆنان بە گرنگمانزانی کاری زیاتر بکرێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی بازرگانی و گەشتوگوزار و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵدا.
بۆ ئەم مەبەستەش داوام کرد حکومەتی یۆنان کار بکات بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و ئەسینا.
هەروەها وەکچۆن ساڵی رابردوو کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەردوولامان بە پێویستمان زانی کاری هاوبەش بکرێت بۆ ئەوەی بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە لە سلێمانی بەردەوام بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو