بڕیارە ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەنێوەندگیری ئەمریكا دەستپێبكەن.
بەپێی زانیاریەكان، هاوشێوەی خولی یەكەم، ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ باڵیۆزی ئیسرائیل و باڵیۆزی لوبنان لە واشنتۆن كۆدەبێتەوە. چاوەڕوان دەكرێت باڵیۆزی ئەمریكا لە لوبنان لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبێت.
لێپرسراوێكی لوبنان ئاشكرایكردووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، بەیروت داوا دەكات ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێكی تر درێژ بكرێتەوە.
وەك زانیارییەكان باسی دەكەن، تەلئەبیب داوای لە بەیروت كردووە پێكەوە دژ بە حزبوڵا كار بكەن، تەلئەبیب تەئكید لەودەكاتەوە هیچ ناكۆكییەكی جدی لەگەڵ دەوڵەتی لوبنان نییە.
لوبنان و ئیسرائیل لە ساڵی 1948ەوە لەشەڕدان، لە 14ی نیسان هەردوولا بۆ كۆتاییهێنان بەشەڕ لە واشنتۆن دانووستانیان ئەنجامدا، ئەوەش یەكەمین دانوستانی لەو هاوشێوەیەیە لەساڵی 1993وە، لەدانوستانەكەدا ئاگربەستێكی 10 رۆژە راگەیەندرا، كە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو وادەكەی كۆتایی بێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە حزبوڵا و ئیسرائیل یەكتر بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكەن.
بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، تاوەكو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 400 كەس كوژراون و 1 ملیۆن كەسیش ئاوارە بوون.