سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد

کوردستان 06:24 PM - 2026/04/23

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنەکە پێشوازیی لێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان هەردوولادا کرایەوە.

سەرۆک بافڵ سوپاسی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە باسی لە رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ کرد و وتی، لە وادەیەکی نزیکدا بە فەرمی واژۆی دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو