پەرلەمانتارانی یەكێتی هەوڵی بەهەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست دەدەن

کوردستان 10:30 PM - 2026/04/23

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە نووسراوی رەسمی داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، كە مامۆستایانی گرێبەست مووچەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی فیدراڵ و بكرێنە هەمیشەیی.

پۆڵا سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بە نووسراوێكی رەسمی داوام لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 یان هەر یاسایەكی تری بودجە كە لە داهاتوودا پەسەند دەكرێت، مووچەی 39 هەزار مامۆستای گرێبەست بكرێتە سەر بودجەی فیدراڵی و پاشان بكرێنە هەمیشەیی، كە مافێكی یاسایی و مرۆیی و دەستووریی خۆیانە.
ئاشكراشیكرد: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزای لەسەر نووسراوەكە كرد و رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو