سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازی لە ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد

کوردستان 07:17 PM - 2026/04/23

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرایەبەر باس و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان کرایەوە.












بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو