مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: سەری رێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدان و قوربانیان دادەنەوێنین

کوردستان 09:19 PM - 2026/04/23

بیرەوەری  بۆردومانی قەڵادزێ لە ساڵی (١٩٧٤) و یادی راپەڕینی جەماوەری  شارەكە لە ساڵی (١٩٨٢)دا، دوو یادی قوربانیدانی گەلەکەمان و رابوونەوە دژی تاوانەکانی بەعسی داگیرکەرە.
لەیەککاتدا یادی ویستی ئازادی و یادی بەرپەرچدانەوەی ستەمە.

ئەزموونی زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێی ئازاددا شەهید و قوربانی پێشکەشکرد و خوێنی گەشی خوێندکارەکانی تێکەڵ بە خوێنی شەهیدانی خانەخوێ بوون و پێکەوە بوونە میراتی خەبات و شەهادەت بۆ راپەڕینی خوێندکاریی و جەماوەریی لە پشدەرەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو ، بەسەرپەرشتی رێکخستنەکانی یەکێتیی .

كەیسی بۆردومان و ڕوخاندن و ڕاگواستنی قەڵادزێ تاوانێکی تری  جینۆسایدە دژ بەو شارە ودژ بە گەلەکەمان ئەنجامدراوە ، بۆیە پێویستی بە قەرەبووی  ماددی و مەعنەوییە بە جۆرێك ، كە قەلادزێ  سیمای ئاوەدانی و بوژانەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

سڵاو لە یادی گیانبازی قەڵادزێی دوو جار شەهید
 سەری  رێز و نەوازش بۆ ڕۆحی  پاكی شەهیدان و قوربانیان  دادەنەوێنین . 

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو