هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت

کوردستان 09:59 PM - 2026/08/23

هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی دووشەممە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاندووە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە. 

راشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجام داوە بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكە. پەیوەست بە رۆژی دابەشكردنی هاوكاریەكەش، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە  دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو