بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەكات، بەپێی شێوازە نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت هەفتەی یەكجارو بۆ تاكسی و پاس چوار رۆژ جارێك بەنزینیان پێدەدرێت، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانیش لەبەنزینخانەیەكی جیاواز بەنزینی 750 دیناری وەردەگرن، بۆ زانیاریی زیاتر دەچینە لای پەیامنێرمان لە گەرمیان.