لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە دیدارەکەدا پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لە رێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک مافی هاوڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت.
لە کۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتگیرکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت.