شێواز و رەنگی جلوبەرگی خوێندكاران بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕدرا

کوردستان 07:47 PM - 2026/04/23

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2026 بۆ 2027 گۆڕانكاری لە شێواز و رەنگی جلوبەرگی خوێندكاران بكات. 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2026 بۆ 2027  شێواز و رەنگی جلوبەرگی خوێندكاران لە باخچەی منداڵانەوە تاوەكو قۆناغی 12ی ئامادەیی دەگۆڕدرێت ‌و خوێندنگە ئەهلییەكانیش دەگرێتەوە.

 ئالان حەمە سەعید دڵنیایی دایە بازرگانان و خێزانەكان كە هیچ قۆرخكارییەك لەم بابەتەدا نییە. ئەم كارە بۆ هیچ دوكان و كۆمپانیایەك قۆرخ نەكراوە و هەموو كەسێك مافی هەیە، بەپێی ئەو دیزاینەی دانراوە جلوبەرگەكە بەرهەم بهێنێت یان بیهێنێت، دایك و باوك ئازادن لە كوێ دەیكڕن.

هەروەها بەڕێوەبەری خوێندنگەكان مافی ئەوەیان نییە دایك و باوكی خوێندكار ناچار یان ئاراستە بكەن بۆ كڕینی جلوبەرگ لە دوكان یان كۆمپانیایەكی دیاریكراو. تەنیا لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە لەسەر جلەكان دەبێت و هیچ خوێندكارێكیش ناچار ناكرێت كە قەمسەڵە یان جلی وەرزشیی دیاریكراو بكڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو