وەلە بەردەوامیی كۆبوونەوەكانیدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆستیس هاتزیداكیس، جێگری سەرۆك وەزیرانی یۆنان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران كرا. قوباد تاڵەبانی لەمبارەیەوە دووپاتیكردەوە، ئێمە نامانەوێت هەرێمی كوردستان و عیراق ببنە بەشێك لەو جەنگە، بەڵكو لەگەڵ پاراستنی بێلایەنیی خۆمان، هەوڵ دەدەین هاوكاربین لە چارەسەركردنی كێشەكان.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسی گرنگیی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە ئەم كۆڕبەندە كاریگەریی بەرچاوی داناوە لە پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان یۆنان و هەرێمی كوردستان و لەم رێگەیەوە كۆمپانیاكان و كارسازان و گەورەوەبەرهێنەران زیاتر بە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان لە كوردستان ئاشنا بوون. هەر لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی بەڕێوەچوونی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی لە ئەمساڵدا. قوباد تاڵەبانی، بە رەسمی بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیرانی یۆنانی كرد بۆ بەشداریكردن لەم كۆڕبەندەدا.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە پێویستیان زانی پێكەوە زیاتر كاربكەن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و یۆنان لە بوارەكانی بازرگانی و گەشتوگوزار و تەندروستی و كشتوكاڵدا. لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكیرانی یۆنان بەڵێنی دا كار دەكات بۆ كردنەوەی گەشتی