كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە خزمەتكرنی شۆفێران و هاووڵاتیان بەردەوامن

کوردستان 03:55 PM - 2026/04/25

عەلی عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، بە ئامانجی چەسپاندنی كولتووری پابەندبوون بە یاسا لە ناوچەكەدا، ئەفسەران و كارمەندانیان بە شەو و رۆژ  كار دەكەن و هەر شۆفێرێك لە ناوچە گەشتیارییەكان سەرپێچی بكات، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، هاوكات داوای هاوكاریكردنی لە شۆفێران كردو رایگەیاند، بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی و دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام و پارێزراو بۆ هەمووان، پابەندبن بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو