لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی کرایەوە، لەپێناو سەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و سەرۆک بافڵ هەوڵەکانی یەکێتی بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان خستەڕوو و وتی، ئامانجی ئێمە گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت.