نزار ئامیدی، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران كرد، سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران دەربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی.
لە میانی دیدارەکەدا هەردولا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵاتکرد ستایشی ڕۆڵی هێزە نیشتمانییەکانیان کرد لە کارئاسانیکردنیان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. هەروەها جەختیانکردەوو لە گرنگی جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان و پێویستی یەکلاکردنەوەی کاندیدێک لەلایەن گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە نوێنەرایەتی هەموو عیراقییەکان بکات و کاربکات بۆ هێناندی خواستەکان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و سەقامگیری و گەشەسەندوو.