گرفتی ئەی تی ئێمەكان یان بڵێن ئامێرەكانی راكێشانی پارە بەردەوامە، مووچەخۆرانی سنووری گەرمیان دەڵێن: ژمارەی ئەو ئامێرانەی بۆ راكێشانی پارەی مووچە دابین كراون كەمن و بەشێك لە ئامێرەكانیش كیشەی وەستانیان هەیە.
لە هەردوو قەزای كفری و رزگاری گەرمیان ژمارەیەك مووچەخۆر بەهۆی كەمی یان نەبوونی ئامێری ئەی تی ئێم لەناوچەكانیان دەچنە كەلار بۆ وەرگرتنی مووچە، ئەمەش وایكردووە قەرەباڵغییەكی زۆر لە شوێنی ئامێرەكانی پارەدان درووستبێت.