رەفعەت عبدوڵا: یەکێتی بەردەوامە لەبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسی و دەسکەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گەلەکەمان.

کوردستان 02:27 PM - 2026/04/12

هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و بەیەکگرتوویی و یەکڕیزیمان، یەکێتی بەردەوامە لەبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسی و دەسکەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گەلەکەمان.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، لەکۆبونەوەی لەگەڵ هەڤاڵان و تێکۆشەرانی سنوری مەخموور باسی لەوەکرد بەڕۆڵگێڕانی کرداری کادری ناوەندو وزەی نوێ و ئەزمونی تێکۆشەرەکان و
پێدراوە نوێیەکان، ژیانی حزبی و ئۆرگانەکان تێکڕا دەبوژێتەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەخستنەگەڕی توانای کۆی یەکێتیەکان و جێبەجیکردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە پێگەو سەنگی یەکێتی رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو