نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ دەستەبەركردنی مافی بەهەمیشەیی بونیان لە بەغدادن

کوردستان 12:08 PM - 2026/08/25

بەمەبەستی دەستەبەركردنی مافی بەهەمیشەیی بونیان نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە بەغدادن بەمەبەستی ئەوەی فشاری زیاتر بۆسەر حكومەتی عیراق دروست بكەن تا ئەوەی بكرێنە هەمیشەیی و لە بودجەی ساڵی  2027 دا پشكیان بۆ دابنرێت.

هاوكات مامۆستایان دەیانەوێت كۆتایی بە كێشەی مووچەكانیان بهێنن كە تا ئێستا لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دابین دەكرێت و زۆرجار دوا دەكەوێت.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ڕەسمی لیستی ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی تەسلیمی بەغداد كردووە.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 38 هەزار مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و زیاتر لە 5 هەزار مامۆستا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەن. ئێستا مووچەی ئەم مامۆستایانە كە مانگانە بڕی 18 ملیار دینارە، لە لایەن حكومەتی هەرێم و لە داهاتی نانەوتی دابین دەكرێت و مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار دینار و هەڵگرانی بەكالۆریۆس 500 هەزار دینار وەردەگرن. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو