كەشناسی:بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان 10:45 AM - 2026/04/12

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم و عیراق، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە،  ئەمڕۆ و سبەی  بەردەوام دەبێت و نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبارێت .
بەپێی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكاندا،هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەكرێت لەهەندێ كاتدا هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لەسنووری پارێزگای هەولێرو دەوروبەری ئیدارەی راپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای كەركوك،هاوكات خێرای با لەنێوان  10 بۆ 25 كیلۆمەتر دەبێت و لەهەندێك شوێن چالاك دەبێت بۆ سەرووی 35كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

كەشناسی عیراقیش پێشبینیەكانی خۆی بۆ رۆژانی داهاتوو خستۆتەڕوو ، بەجۆرێك رۆژی دووشەممە لەناوچەكانی ناوەراست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەكات و لەهەرێم بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە ، هاوكات رۆژی سێ‌ شەممە ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیر دەبن، رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممەش ئاسمان هەور و  نیمچە هەور دەبێت و خێرای با كەم دەبێتەوە و پلەكانی گەرماش تارادەیەك جێگیر دەبن .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو