مەسعود پزشكیان پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەكات

کوردستان 10:43 AM - 2026/04/12

 مەسعود پزشكیان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری نوێی عیراق پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەكات.

لە پەیامێكی پیرۆزبایدا بۆ نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق، مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، بە ئاماژەدان بە هاوبەشییە مێژوویی، فەرهەنگی و مەزهەبییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عیراق وەك دوو وڵاتی كاریگەر لە ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیدا، دەڵێت، دڵنیام لە ماوەی جەنابی بەڕێزتان، بە پشتبەستن بە ئیرادەی سیاسیی هەنووكەیی، هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكاندا زیاتر فراوانتر دەبێت، دەشڵێت، ئێمە شاهیدی قووڵبوونەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەكان دەبین لەسەر ئاستی دوولایەنە و ناوچەیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو