زۆر بەڕێز: قەداسەتی مارپۆلیسی سێیەم نۆنا
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خوشک و برا کریستیانەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە باڵا و پیرۆزەدا بۆ دەخوازین.
لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە هیچ هەوڵێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان تەواوی پێکهاتەکان درێخی ناکەین. لەم پێناوەشدا ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و برایەتی.