جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: سازش لەسەر گەرووی هورمز ناكەین

عیراق 02:07 PM - 2026/04/12

حەمید رەزا بابایی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، گەرووی هورمز بە تەواوی لە ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە؛ ئاماژەی بەوەش كرد، هەر كەشتییەك بە گەرووی هورمزدا تێبپەڕێت، پێویستە بە ریاڵی ئێرانی باج بدات.

بابایی وتیشی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە بەرامبەر هێزە چەكدارەكانی ئێراندا توشی شكستبوون .وەك حەمیدڕەزا بابایی ئاماژەی پێدەكات گەرووی هورمز 20٪ی نەوت و 35٪ی گازی سروشتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت  و بە تەواوەتی لە ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە و هەر كەشتییەك بە گەرووەكەدا تێبپەڕێت دەبێت پارە بە ئێران بدات.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، دانوستان و سازش لەسەر گەرووی هورمز ناكەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو