10 ـی نیسان رۆژێكی تایبەتە بۆ خانەقین چونكە لەو رۆژەدا خانەقین ئازاد كراوە لە دەستی رژێمی بەعس، هەر لەو رۆژەشدا خانەقین پۆلێك شەهیدی بە كوردستان بەخشیوە. ئەمساڵ لە 10 ـی نیساندا بە بەشداری خەڵكی شارەكە و میوانان سێ بۆنەی جیاواز بەڕێوەدەچن.