دواین كارتی ترەمپ بۆ ئێران گەمارۆی دەریاییە

عیراق 11:05 AM - 2026/04/12

ئەمریكا رۆژی شەممە چەند پێشنیارێكی پێشكەش بە ئێران كردووە بۆ ئەوەی رێكبكەون و بە تەواوی شەڕ رابگیرێت ، بەڵام ئەی ئەگەر ئێران بەو پێشنیارانە رازی نەبێت دوایین كارتی فشاری  دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ تاران چی دەبێت؟؟؟ ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لینكی بابەتێكی رۆژنامەوانی بڵاوكردووەتەوە كە لە ناونیشانی بابەتەكە نوسراوە،ئەو كارتەی ترەمپ هەڵیگرتووە ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، گەمارۆی دەریاییە.

بەرنامەكە باس لە بیرۆكەی گەمارۆدانی دەریایی وەك كارتێكی بردنەوە لە دەستی ترەمپدا دەكات، بەلەبەرچاوگرتنی سەركەوتنەكانی لەگەڵ ڤەنزوێلا، كە بووەهۆی گەمارۆی دەریایی خنكێنەر و لە كۆتاییدا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بوێرانەی لێكەوتەوە كە لە ئەنجامدا نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا دەستگیركرا .

لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەدا، ئەو رۆژنامەنووسە رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران رەتیبكاتەوە رێككەوتنی كۆتایی قبوڵ بكات، كە ئەمریكا رۆژی شەممە پێشكەشی كرد، رەنگە ترەمپ بۆردومانی تاران بكات بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە بۆ  سەردەمی بەردین  وەك ئەوەی هەڕەشەی لێكرد.

یان رەنگە ستراتیژی سەركەوتووی سزاكانی خۆی بەكاربهێنێتەوە بۆ خنكاندنی ئابووری ئێران ، و فشارە دیپلۆماسییەكان لەسەر چین و هیندستان پەرەپێبدات بەبڕینی یەكێك لەگرنگترین سەرچاوەكانی نەوتیان. 

بیرۆكەی گەمارۆی دەریایی بۆ یەكەمجار هەفتەی رابردوو لەلایەن ژەنەڕاڵ جاك كینی خانەنشینكراوەوە كە یەكێكە لە كەسایەتییە سەربازییە باڵاكانی ئەمریكا، خراوەتەڕوو.

كین لە وتارێكدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرك پۆست نوسیویەتی:دوای ئەوەی بە رادەیەكی پێویست ئەوەی لە توانا سەربازییەكانی ئێراندا ماوەتەوە لاوازیان كردووە ،بۆیە  ئەگەر شەڕەكە دەستپێبكاتەوە،  سوپای ئەمریكا دەتوانێت دوورگەی خارگ داگیر بكات.ئەگەر ژێرخانی خارگیش بپارێزن، بەڵام بە شێوەیەكی كاریگەر كۆنترۆڵی بكەن، ئەوا كۆنترۆڵی تەواویان بەسەر نەوتی ئێران و ئابوورییەكەیدا دەبێت .


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو