سەبارەت بە هۆكاری شكستی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە پاكستان، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران لە بڵاوكراوەكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی: دەبێت ئەمریكا فێر بێت كە ناتوانیت مەرج بەسەر ئێراندا بسەپێنیت، دەشڵێت: "هیچ دانوستانێك، لەگەڵ تاران سەركەوتوو نابێت ئەگەر لەسەر بنەمای مەرجەكانی ئێمە یان مەرجەكانی بەرامبەر ئەنجام بدرێت. بەپێی راپۆرتی میدیا ئەمریكییەكان، هۆكاری شكستنی دانوستانەكان، دەستبەردار نەبوونی ئێران لە گەرووی هورمز و یۆرانیۆمە پیتێندراوكەی.