ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک کۆمار بەڕێز نزار ئامێدی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن خاوەنشکۆ شا عەبدوڵای دووەم پاشای شانشینی هاشمیی ئوردنەوە پێگەیشت.
تێیدا بەناوی خۆی و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردنەوە، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار لێکرد.
پاشای ئوردن لە بروسکەکەیدا جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە لەمێژینەکان و هاوکارییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عیراق، هەروەها بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە نزیکەکان سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان.