شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد

کوردستان 02:57 PM - 2026/07/26

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەمووزی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن، سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد و لەلایەن بەڕێز د. تەها رەسوڵ کەسایەتی نیشتمانی و خاوەنی دامەزراوەکە و شاخەوان سدیق بەڕێوبەری دامەزراوەکە و ستافی کارگێڕییەوە بەگەرمی پێشوازی کرا.

لەدیدارێکدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، کارو چالاکییەکانی دامەزراوەکەی بەرزنرخاند لە بوارەکانی کەلتووری و رۆشنبیریدا و پشتیوانی تەواوی بۆ دەربڕین.

پاشان، هەڤاڵ شێخ جەعفەر کتێبی "کڵپەی ژێر خۆڵەمێش" کە بیرەوەرییەکی شیکاری بەڕێزیانە، پێشکەش بە د. تەها رەسوڵ کرد، ئەویش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکە،کۆمەڵێک لە چاپکراوەکانی دامەزراوەکەی بەدیاری پێشکەش بەهەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن کرد.

.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو