لەهێرشێكی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان شەش ئەندامی خێزانێك كوژران

عیراق 11:28 AM - 2026/04/13

لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆسەرباشوری لوبنان 17 كەس كوژران، كە شەش كەسیان  ئەندامی یەك خێزان بوون.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان بڵاویكردەوە، لەوهێرشەی ئیسرائیلدا كە بۆسەر گوندی مەعروب لە ناوچەی صور  كرا شەش كەس كە ئەندامی یەك خێزانن  گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە،هێزەكانی ئیسرائیل هەوڵدەدەن دزە بكەن و كۆنترۆڵی ئەو گەڕەكانە بكەن كە ماونەتەوە لە شاری بنت جبەیل لە باشووری لوبنان، كە پێكدادانی توند تیایدا ڕوودەدات.

ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە تادێت گرژییەكان لەسەر سنووری باشووری لوبنان بەرەو هەڵكشان دەچێت، كە لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ئێرانەوە لە 8ی مانگەوە چڕتر بووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو